KMMK:
بە پێ زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ڕەوشی سڵامەتی گیراوی سیاسی قادر محەمەد زادە ناجێگیرە.
یەکشەممە ٣١ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، مانگرتن لە خواردنی گیراوی سیاسی قادر محەمەد زادە پێی ناوەتە ٢٢هەم رۆژی خۆیی، ناوبراو لە گرتوخانەی شاری یەزد زیندانی کراوە و لە مافی مەرەخەسی بێبەش کراوە و داواکاریەکەی لە لایەن کاربەدەستانی ئێرانەوە ڕەت کراوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە بارمتەکەشی لە لایەن دەستگای قەزایی و ئەمینییەکان دەستی بەسەر داگیراوە.
قادر محەمەد زادە کە خەڵکی شاری بۆکانە، بەم هۆیە مانی لە خواردن گرتووە و ڕەوشی سڵامەتی زۆر خراپ ڕاگەیەندراوە.
جێی ئاماژەیە کە ئەو زیندانیە سیاسیەی خەڵکی کوردستان ماوەی ١٧ ساڵە لە گرتوخانە دایە و لە مافی مەرەخەسی کاتی بێبەش کراوە.
تا کاتی بڵاو کردنەوەی ئەو هەواڵە هیچ بەرپرسێکی زیندان و ناوەندە بەرپرسەکان سەردانیان نەکردووە.
قادر محەمەد زادە لەگەڵ محەمەد ئەمین عەبدوڵڵایی دادگای«انقلاب»ی ئێران بە تۆمەتی «محاربه» (شەڕ لە گەڵ خوا) بە ١٨ ساڵ زیندان سزا دراوە.
ج.ع