بریندار بوونی دوو کۆڵبەر بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران

KMMK:
سێشەمە ۲۶ ی گەلاوێژی ۲۷۲۱ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی خەلیل خالیدی و فەرەیدون مەحەمەد زادە بە هۆی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بریندار کران.
خەلیل خالیدی کوری عەبدوڵڵا و فەرەیدون مەحەمەد زادە کوڕی مەحموود خەڵمی زواوی خوارێی بانەن.
زانیاری گەیشتوو ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە چەکدارەکانی ئێران هیچ ئاگاکردنەوەیەکی پێشوەختەیان بەو کۆڵبەرانە نەداوە و ڕاستەوخۆ تەقەیان لێکردوون.

لە ئاکامدا ئەو دوو کۆڵبەرە بە گرانی بریندار بوون و بۆ چارەسەری پزیشکی ڕاگوێزی نەخۆشخانەیەک لە بانە کراون.
ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *