KMMK:
شەممە 23ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، خاتوو سوهەیلا حجاب پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤی خەڵکی کرماشان لە زیندانی قرچەکی وەرامین بۆ مەرەخەسی نێردرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، خاتوو سوهەیلا حجاب سەرەڕای بەدواداچوون و هەوڵی بەردەوام تەنیا بۆ ماوەی حەوتوویەک بۆ مەرەخەسی دەرەوەی زیندان نێردراوە.
ئەم پارێزەرە زیندانییە لە کاتی تێپەڕاندنی خولی مەحکووم بوونی 5 ساڵەی خۆی لە زیندانی قرچەکی وەرامینە.
شیاوی باسە کە، خاتوو سوهەیلا حجاب بیدسورخی، خەڵکی کرماشان لە دایکبووی 2690ی کوردی، و هێشتا هاوسەرگیری نەکردوو و پێشتریش لە،ساڵی 2718ی کوردی، لە شیراز دەستبەسەر و ماوەی 5 مانگ لە زیندانی عادڵ ئاوا زیندانی کراوە.
ناوبراو جۆزەردانی 2719ی کوردی، دووبارە دەستبەسەر و بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات، پێکهێنانی گردبوونەوە، تێکدانی بیروڕای گشتی لە ڕێی شڵەژان و ئاژاوەوە، گرووپی نایاسایی سازکردن(گرووپی پشتیوانی لە ژنان)و داواکاری ڕیفڕاندۆمبۆ گۆڕانی یاسای بنەڕەتی ئێران، بۆ زیندانی ئێڤین ڕاگوازرا.
ناوبراو ڕەشەمەی هەمان سنڵ بە دانانی بارمتەی 3 ملیارد تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەی، بە شێوەی کاتی ئازاد کرا و لە لقی 28ی دادگای ئینقلابی تاران بە 18 ساڵ زیندان مەحکووم کرا و بە یارمەتی مادەی 134 ماوەی 5 ساڵ زیندانی تەعزیری ڕێی جێبەجێ بوونی هەیە.
سوهەیلا حجاب لە ڕۆژی 3ی جۆزەردانی 2720ی کوردی، پاش چوونی بۆ دادگای پێداچوونەوە، له لایەن هێزە ئەمنییەکانی سپاـ وە دەستبەسەر و بۆ بڕیارگەی ساڕوڵڵای کەرەج ڕاگوازرا و ناوبرا، بە بڵاوکردنی گرتەیەکی دەنگی باسی کوتەک و لێدانی خۆی لە لایەۆ هێزەکانی سپای پاسدارانەوە لە کاتی دەستبەسەری کرد.
پاشان خاتوو سوهەیلن حجاب بۆ زیندانی قرچەکی وەرامین ڕاگوازرا و لە ماوەی زیندان چەندد جار کوتەک و لێدانی بەرکەوتووە و پەلامار دراوە لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکان و بەرپرسانی زیندانەوە.
ق.ش