چرۆ ئەحمەدی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

سێشەممە 26ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، چرۆ ئەحمەدی هاوڵاتی دەستبەسەرکراوی خەڵکی شاری دیواندەرە، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەیەکی ئەمنی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

خاتوو چرۆ ئەحمەدی ڕۆژی دووشەممە 25ی گەلاوێژ، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە دیواندەرە دەستبەسەر کرابوو.

شیاوی باس کە هێز ئەمنییەکان لە کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە ماڵەکەیان پشکنی بوو و هەندێ کەلووپەلی تایبەتی ناوبراو وەکوو کتێب و لۆپ تۆپەیان دەستبەسەردا گرتبوو.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکای دەستبەسەری و ئەو تۆمەتەی نراوەتە پاڵ ناوبراو، زانیارییەک درزی نەکردووە.

چرۆ ئەحمەدی دەرچووی قۆناغی کارناسی بواری ئەندازیاری کیمیا و قۆناغی کارناسی ڕۆژنامەوانی لە زانکۆی پەیامی نووری سنە، مامۆستای زمانی کوردی و هەروەها ئەندامی لێژنەی ڕێوەبەری دامەزرێنەری کەلتووری ــ کۆمەڵایەتی زاگرۆس له شاری دیواندەرە ـیە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *