دوو ژن لە مەهاباد و شنۆ کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

KMMK :

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی بە ناوەندی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو ژن لە مەهاباد و شنۆ کۆتایی بە ژیانی خۆیان دەهێنن.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، یەکشەمە 24ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی ئەوین مەولوودی خەلکی شاری شنۆ، بە هۆکاری نادیار هەوڵی خۆکوژی داوە و بە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە کە ناوبراو خێزاندار و خاوەنی منالێکی یەک ساڵ بووە.

هەر وەها، لە ماوەی چەندد ڕۆژی ڕابردوودا ژنێکی دیکە بە ناوی “ڕووناک ماملێ”، کچی محەممەد ماملێ، وخەڵکی شاری مەهاباد، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە لەسەر شێوە و هۆکاری خۆکوژیی ئەم شارۆمەندە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.


شایانی باسە کە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا، خۆکوژی بووە بە دیاردەیەک کۆمەڵایەتی و لەو مژارە دا ڕێژەیەک زۆر لە ژن و کچانی گەنج لە ئێران و کوردستان لەبەر هۆکاری کۆمەڵایەتی، دابوونەریت و رەوشی نالەباری ئابووری دەست بە خۆکۆشتن ئەدەن و تا ئێستا هیچ هەوڵێکی جدی بۆ چارسەری ئەم کێشەیە لە لایەن بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە نەدراوە.


ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *