سەقز؛ شارۆمەندێک سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپا

KMMK:
یەک شەممە ٢٤ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێکی شاری سەقز بە ناوی« خالید کەریم نیا» لەلایەن دادگەی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەم شارە، سزای ٧ مانگ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ناوبراو کاری ھونەری دەکات و پەیوەست بە کارە ھونەریەکانیەوە بە تۆمەتی« پڕووپاگاندا دژ بە کۆماری ئیسلامی ئێران» ئەم سزایە لە لایەن دادگەی ئێران بە سەرۆکایەتی دادوەر« جەواد موستەفایی» بەسەر ناوبراودا سەپێندراوە.

شایەنی باسە کە، ناوبراو لە رێکەوتی ١٧ی گەلاوێژی ئەمساڵ لەلایەن ئیتلاعاتی سپای ئێرانەوە بانگ دەکرێت و پاشان بە شێوەی کاتی و بەدانانی بارمتە ئازاد دەکرێت.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *