دوو کۆڵبەر لە بەرزاییەکانی سنووری سەردەشت بریندار بوون

KMMK:
ھەینی ٢٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، دوو کۆڵبەر بە ناوەکانی« سۆران کانی رەشی و جەلیل زەینی» بە ھۆی تەقەی راستەوخۆی ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنووری سەردەشت بریندار کراون.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سۆران کانی رەشی لە لایەن ھێزە سنوریەکانی ئێران لە سنووری بەیتوشی سەردەشت تەقەی لێدەکرێت و سنگی دەپێکرێت و بریندار دەکرێت.

ناوبراو بەمەبەستی چارەسەری بۆ نەخۆشخانەی شاری قەڵادزێ لە باشووری کوردستان گوازراوەتەوە و دۆخی ناجێگر راگەیەندراوە.

ھەروەھا بەھۆی تەقەی ھێزە سنوریەکانی ئێران بۆ سەر کۆڵبەران، لە کاتی ھەڵھاتن جەلیل زەینی لە بەرزایەوە دەکەوێتە خوارەوە و بریندار دەبێت.

جێگی ئاماژەیە کە ئەم کۆڵبەرە بە مەبەستی چارەسەری بۆ یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری سەردەشت گوازراوەتەوە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *