پیرانشار؛ دەسبەسەر کردنی سێ هاوڵاتی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران

KMMK:

سێشەممە 19ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەرسەڵان پورمحەمەد کوری تاهیر، عەبدولرەحمان قادری کوری
عەلی و مزەفەر ئەحمەدی کوری مەلارسول خەلکی گوندی گرگۆلی عولیای سەر بە شاری پیرانشار لە لایەن هێزەئەمنیەکانی ئێران دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.

بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە KMMK، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەو هاوڵاتیانەیان دەستبەسەر کردووە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەوالە، لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکردن و شوێنی ڕاگرتنی ئەو سێ هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *