دەسبەسەر کردنی شارۆمەندێکی دیکە لە پیرانشار

KMMK:

شەممە 16ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناسنامەی بەهائەدین مستەفانەژاد لە لایەن هێزەئەمنیەکانی و ئیتلاعاتیەکانی حکومەتی ئێران لە پیرانشار دەسبەسەر کرا.

بەهائەدین مستەفاانەژاد 30 ساڵ، خێزاندار و کوری محەمەد و خەلکی گوندی برکمەران-ی سەر بە شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ یە.

بە گۆرەی ڕاپۆرتەکەی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، ناوبراو بە بێ نواندنی حوکمی دادوەری لە لایەن رێکخراوەکانی ئەمنیەتی دەسبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرایەوە.

پێویستی بە بەبیرهێناوەیە کە تا کاتی بلاوکردنی ئەم هەوالە لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم هاوڵاتییە کراوە هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.

بەدواچونەکانی مالباتەکەی ئەم شارۆمەندە پیرانشاریە بۆ دۆزینەوی شوێنەکەی تا ئێستا بێ ئاکام ماوتەوە و دەزگاکانی ناوبراو ئامادە نین شوێنی دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە بە کەسوکاری پێشان بدەن.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *