جەعفەر ئۆسافی بە شێوەیەک کاتی لە زیندانی ورمێ ئازاد کرا

دوشەممە 16 گەلاوێژی 1400ی کوردی، جەعفەر ئۆسافی 31 ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان بە دانانی بارمتەی 600 ملیۆن تەمەنی لە زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.
جێگای بیرهێناوەیە کە، ناوبراو لە جۆزەردانی ساڵی ڕابردوو لە لایەن هێزەئەمنیەکانەوە دەسبەسەر کرا و لە پووشپەڕی هەمان ساڵ دوای تەوابوونی قۆناخەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەکانی ئەمنیەتی بۆ زیندانی حکومەتی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە.

جەعفەر ئۆسافی دواجار لە لایەن دادگای حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە تۆمەتی ئەندام بوون لە گروپە مەزهەبیەکانەوە بە7 ساڵ و شەش مانگ حەبس سزا دڕا.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *