لە مەریوان ژنێک لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا

KMMK:
دووشەممە 11ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی “مونیرە قادری” خەڵکی گوندی گولانی ناوچەی کۆماسی مەریوان و دانیشتووی گوندی”چۆڕ” سەر بە شاری مەریوان لە لایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، بکوژەکە پاش چوار ڕۆژ لە کوشتنی خێزانی خۆی، ڕۆژی هەینی 15ی گەلاوێژ خۆی ڕادەستی پۆلیس دەکات و دان بە تاوانەکەیدا دەنێت.

شیاوی باسە خەڵکی گوندی چۆڕ هەینی ئێوارە تەرمی مونیرە قادری دەدۆزنەوە و لە باخێکی ئەو ناوچەیە بە خاکی دەسپێرن.

وێڕای بەدواداچوونی هەواڵنێری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تا ئێستە هۆکاری کوشتنی ئەم ژنە لە لایەن هاوژینیەوە ئاشــکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *