کرماشان؛ گەڕانەوەی سێ زیندانی سیاسی بو زیندان

KMMK :

شەممە 9ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، سێ زیندانیی سیاسی خەڵکی شارۆچکەی سەلاسی باوەجانیی سەر بە پارێزگای کرماشان بە ناوەکانی ئیسمائیل موریدی، نەبی ئەڵا محەمەدی و هیدایەت سەیدزادە دوای تەواو بوونی ماوەی مرەخەسییەکەیان جارێکی تر گەرانەوە بۆ زیندانی دیزڵ ئاوای حکوومەتی ئێران لە شاری کرماشان.

شایانی باسە، ئەم هاوڵاتییانە لە رێکەوتی 7ی جۆزەردانی 2716ی کوردی لە لایەن هێزەئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کرماشان دەسبەسەر کران و دوای تێپەڕبوونی قۆناخەکانی لێپرسینەوە گوازراونە زیندانی دیزڵ ئاوای حکوومەت لەم شارە.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراوەکان لە سال 2716ی کوردی دا بە تۆمەتی ئەندامبوون لە یەکێک لە حزبەکانی کوردییە ئۆپۆزیسیونەکانی کۆماری ئێسلامی ئێران لە لقی 4ی دادگای ئینقلابی ئێران لە کرماشان دادگایی کران و بە 10 ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دڕان و ئێستاش زیاتر لە 5 ساڵە لە هەمان زیندان ژیانیان بەسەر ئەبەن.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *