پێنج کەس لە دەستبەسەرکراوانی شنۆ بۆ لێپرسینەوە گوازراونەوە بۆ ورمێ

KMMK:

ڕۆژی دوشەممە 11ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، پێنج هاوڵاتی خەڵکی شاری شنۆ دەسبەسەر کران و بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بو یەکێک لە گرتووخانەکانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ.

ئەو پێنج هاوڵاتییە دەستبەسەرکراوەی شنۆ بە ناسنامەی عوبەید ئەنوەری کوڕی ڕەحیم خەڵکی گوندی میراوا، فەرهاد مەعڕووفی کوڕی حەسەن خەڵکی گوندی ئاڵیاوا، ڕەحمان ئەسەدی کوڕی مەحموود خەڵکی گوندی ئاڵیاوا، جەلال قادرزادە کوڕی عەبدوڵا خەڵکی ناڵۆس و ڕیبوار چاکداری تەمەن 22 ساڵ کوڕی محەمەد و خەڵکی شنۆ یە.

شایانی باسە، ئەو کەسانە ڕۆژی دووشەممە 2ی گەلاوێژ لە لایەن هێزە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە جیا لە ماڵەکانیان لە شنۆ دەسبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتەکە تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانەی کە ئاراستەی ئەم کەسەکانە کراون لەبەردەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *