کەرەج؛ لانیکەم هاوڵاتییەک ئێعدام کرا

KMMK:

چوارشەممە 13ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”موجتەبا توندڕەو” 45 ساڵ تەمەن و خەڵکی کرماشان، مەحکووم بە ئێعدام، پاش 17 سال زیندان سەر لە بەیانی ئەوڕۆ لە زیندانی ئێران لە کەرەج حوکمی ئێعدامەکەی جێبەجێ کرا.

جێی بیرهانینە کە ناوباو، 17 ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتن دەستبەسەر و لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێران بە ئێعدام مەحکووم کرابوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە KMMK گەیشتوون، موجتەبا توندڕەو پێشتریش جارێک لە خەزەڵوەری 2720ی کوردی، بۆ ئێعدام گواستبوویانەوە بۆ کەرەنتینە و پاش ئەشکەنجەی ڕۆحی وجەستەیی بۆ بەند گەڕێنرابوویەوە.

شیاوی باسە کە برای موجتەبا بە ناونیشانی محەممەد کە زۆرەبانڤان و ئەندامی ئارتەش بوە و پێشووتر بە تۆمەتی نادیار لە لایەن حکوومەتی جینایەتکار و فاشیزمی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە ئێعدام کراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *