KMMK:
سەرلە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە 13ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هێزە تیرۆریستەکانی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێران لە پاسگای ژاڵانەی هەڵکەوتوو لە بەرزاییەکانی سنووری هەورامان کەلووپەلی 45 کۆڵبەریان دەستبەسەردا گرت و پاشان کۆڵبەرێک بە ناونیشانی” عەبدولباست مەریوانی” دەستبەسەر دەکەن و لە هەڵدێری گناوراوە فڕێی دەدەنە خوارەوە.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم کۆڵبەرە بە هۆی ئەم ڕووداوەو سەر و کەمەر و گەردنی بەگرانی خەساری پێگەیشتوە و لە دۆخێکی ناجێگیردایە.
شیاوی باسە، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوشێوەی داعش لە گەڵی کاسبکار و کۆڵبەران هەڵسوکەوت دەکات و کۆڵبەری کە پڕ مەترسی ترین پیشەیە و تەنیا بۆ بژێوی ژیان هاوشێوەی سیاسەت و ئەمنییەت، لە گەڵی ڕووبەڕوو دەبێتەوە.
ق.ش