KMMK:
چوارشەممە 13ی گەڵاوێژ 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ئیبراهیم نەسیری خواە” لە بەندی 4ی زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ ژووری تاکەکەسی بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی گوازرایەوە.
بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە KMM، ناوبراو لە ڕێکەوتی 14 خاکەلێوەی ئەمساڵ هاوکات لەگەڵ چەندد زیندانی دیکە بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەیان بۆ ژووری تاکەکەسی گوازرانەوە بەڵام جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بە هۆکاری نادیار ڕاگیراوە.
شیاوی باسە کە ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی مادە هۆشبەرەکان لە لایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسڵامی ئێران بە ئێعدام مەحکوم کراوە، لە کاتێکدا کەسان و دامەزراوە پێوەندیدارەکانی گرێدراوی ڕێخراوی ترۆریستی سپای پاسدارانی ئێران یەک لە گەورەترین مافیای مادە هۆشبەرەکانە لە ناوچەک.
ق.ش