ورمێ؛ ئەگەری لەسێدارەدانی سێ زیندانی لە ئارادایە

KMMK:
یەکشەمە ۱۰ی خەرمانانی ۲۷۲۱ی کوردی، سێ گیراو بە ناوەکانی ئەسکەندەر زارع، ۴۲ ساڵان، کوڕی برایم و خەڵکی گوندی زیندەشتی سلماس، سپێهر عەباس نژاد، خەڵکی ورمێ و حەمزە رەزایی خەڵکی سلماس کە لە بەندی ۴ی گرتوخانەی ئێران لە ورمێ ڕاگیرابوون، بە مەبەستی لەسێدارەدانیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزراون.
جێگەی ئاماژەیە، ئەو سێ هاوڵاتییە لەلایەن دەستەی دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی پەیوەندیدار بە ماددەی هۆشبەرەوە سزای سێدارەیان بۆ بڕاوەتەوە.
ئەوە لە کاتێکدایە سپای تیرۆریستی پاسدارانی ئێران خۆیی گەورەترین مافیای ماددەی ھۆشبەر لە ناوچەکە دایە.
بەگوێرەی زانیارییەکان، بەرپرسانی زیندانی ئێران لە ورمێ بۆ دوایین سەردان، داوایان لە ماڵباتی ئەو گیراوانە کردووە کە ڕۆژی دووشەممە سزای سێدارەیان لەسەر جێبەجێ دەکرێت.
بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هەشت زیندانی گوازراونەتەوە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزای لە سێدارەدان، بۆ زیندانی تاکەکەسی ڕاگوێزراون، کە تەنیا ناوی سێ کەسیان زانراوە.

ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *