دەستبەسەر کرانی دوو کەسی دیکە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە


یەک شەممە ١٠ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی «رزگار عەینالوو» کوڕی ئەمیر و «ئەحەد سونە» کوڕی رەحیم و خەڵکی گوندی ئاگریقاشی سەر بە شاری مەھاباد، لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراون و بۆ شوێنێکی نادیار براون.

بە پێی راپۆتتی گەیشتوو بە KMMK: ھێزە ئەمنیەکان بەبێ نوسراوەی فەرمی دادوەر ئەم کەسانەین دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و دۆخ و شوێنی ئەم دوو شارۆمەندە زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *