جەمشید حەمیدی لە بەندیخانەی ئێران لە شاری شنۆ بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە گوازرایەوە

KMMK:
بە پێی راپۆرتێک کە رۆژی ھەینی ٨ی خەرمانای ٢٧٢١ی کوردی بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، جەمشید حەمیدی شارۆمەندی شاری شنۆ لە بەندیخانەی ئێران لەو شارە بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری نەغەدە گوازرایەوە.

پێویست بە بیرھێنانەوەیە کە ناوبراو لە رێکەوتیـ ٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧٢٠، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە نێو ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر دەکرێت و بە مەبەستی لێپرسینەوە دەبرێتە گرتووخانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە شاری ورمێ و لە سەرەتاکانی مانگی بەفرانباری ئەو ساڵە بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی ئازاد دەکرێت.

بەپێی راپۆرتەکە، جەمشید حەمیدی سەبارەت بەم دۆسیە لەلایەن دادگەی ئینقیلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری شنۆ بە تۆمەتی« ھاوکاری کردنی یەکێک حیزبە کوردستانیەکان» سزای ٣ ساڵ بەندکردنی بەسەردا سەپێندراو لە مانگی رەشەمەی ھەمان ساڵ بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری شنۆ گوازرایەوە.

س.ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: