گەڕان و پشکنینی ماڵی شارۆمەندان لە شاری سنە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە

KMMK:
پێنج شەممە ٧ی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، ھێزە ئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سنە ھەڵیان کوتایە سەر ماڵی دوو شارۆمەند بە ناوەکانی« عوسمان مورادیان و شایەستە مورادیان» و دەیپشکنن و ھەندێک کەلووپەلی تایبەتی ئەو بنەماڵەیە لەگەڵ خۆیان دەبەن.

بە پێی وتەی سەرچاوەیەکی متمانە پێکراو: پشکنینی ماڵی ئەم شارۆمەندانە لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانەوە بە بێ مۆڵەتی دادوەر بوە و ھەروەھا رایشگەیەندراوە کە ئەم ھێزانە کەسێک بە ناوی« ئارام مورادیان» کە پێشتر لەلایەن ئەم ھێزەوە دەستبەسەر کرابوو لەگەڵ خۆیان ھێنابوو.

شیاوی باسە کە، ئارام مورادیان ھاوکات لەگەڵ دوو کەسیتر بە ناوەکانی، ئەمیر رەزایی و ئارەش ئەحمەدی لە رێکەوتی ٧ی گوڵانی ئەمساڵ دەستبەسەر کرابوون.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *