ورمێ؛ هاوڵاتییەک بە مەرجی دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK :

چوارشەممە 6ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “مامل عەبدی”، خەڵکی گوندی نازناز-ی سەری بە شاری دیزج دۆڵی پارێزگای ورمێ، بە دانانی بارمتە لە یەکێک لە گرتووخانە ئەمنییەتییە کانی کۆماری ئیسلامی ئێڕان لە ورمێ ئازاد کرا.
بە پێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردســــتان، سەرەڕای دابینکردنی کەفالەت و ئازادکردنی ئەم هاوڵاتییە بەڵام تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو تۆمەتانە کە پێدچێت ئاراستە بکرێت و هۆکاری دەستبەسەرکردنی نییە و هاوڵاتییەکە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی تا کاتی دادگاییەکەی لە گرتووخانە ئازاد کراوە.
شایانی باسە کە، یەکشەممە 20ی پووشپەڕی ڕابردوو، مامل عەبدی و دوو هاوڵاتیی دیکە بە ناوەکانی خورشید ئیبراهیمی و جەلال ئیبراهیمی، خەڵکی دزەی دۆڵ، لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دەسبەسەر کرابوون.

ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *