هاوڵاتییەکی خەڵکی شنو لەلایەن هێزە ئەمینیەکانی ئێران دەستبەسەر کرا

KMMK:

سێشەممە 5 گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “سەلام کوردە” خەڵکی شاری شنۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراوە.

بە گۆرەی ئەو ڕاپۆرتی گەیشتووەKMMK، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە، سەرەرای بەدواداچوونەکانی مالباتی سەلام کوردە هیچ زانیارییەک لەمەر چارەنووس و شوینی ڕاگیرانی ناوبراو لە بەر دەستدا نییە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *