KMMK

سێشەمە ۵ی خەرمانانی ۲۷۲۱ی کوردی، عەزیمە ناسری لە شاری بۆکان لە لایەن هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران دەستبەسەرکرا.

بە پێی زانیاریەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنیەتەکانی حکوومەتی ئێران بەبێ نیشان دانی بەڵگەی یاسایی ڕژاونەتە ماڵی ناوبراو و دوایی بێحورمەتی پێکردن، دەستبەسەریان کردووە و ڕاگوێزی گرتوخانەیان کردووە.

ناوبراو دوایی بۆ لێکۆڵینەوە بۆ گرتوخانە ئەمنییەکانی ئێران لە شاری ورمێ بەڕێ کراوە. ناوبراو ۱۷ی ڕەشەمە ۲۷۲۰ بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و تا ئێستا هۆکاری دەستبەسەرکردنەوەی دووبارەی نەزانراوە.

جێی بیرهێنانەوەیە کە عەزیمە ناسری شەممە ۲۰ی بەفرانباری ۲۷۲۰ بەبێ هیچ هۆکارێک و بە شێوەیەکی نایاسایی لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ئێران دەستبەسەر کرا و بۆ ناوەندی ئەمنی سپای پاسدارانی ئێران لە ورمێ ڕاگوێزرابوو.

ج.ع

Leave a Reply

%d bloggers like this: