KMMK:
یەکشەمە 3ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، کۆمەڵێک سەلەفی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە شاری (سنە) سەر سێریانی بێهداشتیی شارۆچکەی حەسەن ئاباد بە چەقۆ و قەممە هێرشیان کردە سەر دوکانێک و لە هێرشەکەدا دوو برای خاوەن دوکانەکە بە خەستی بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتەکانی KMMK، لەم رۆژانەی دواییدا بۆ جاری دووەمە کە گروپە سەلەفییەکان هێرش دەکەن سەر ئەم دوکانە، بەو بیانویەی کە گۆیا یەکێک لە خاوەن دوکانەکان کوفریان کردووە.
ئەم جووڵەیە لە کاتێکدا دێت کە پایگای سوپای ئێران لە 300 مەتر کەمتر لە شوێنی ململانێکە دوورن، بەڵام هیچ کردەوەیەکی بۆ بەرپەچدانەوەی سەلەفییەکان نەکردەوە.
جێگای ئاماژەیە، کە دەستی کوڕی ئیمامی جۆمعەی حەسەن ئاباد لەم هێرشە دڕندانە دا هەبووە و بەرپرسانی ئەمنی و ئیتلاعاتی ئێران ناوی بکەری ئەو هێرشانەیان لە دەستدایە، بەڵام بە ئاگاهانە بێدەنگ بوون.
ع. س