بانگهێشتی باوکی زیندانییەکی سیاسی بۆ ئیدارەی ئیتلاعات لە شنۆ

KMMK:

دووشەممە 4ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بەناونیشانی” خەلیل عەینی” خەڵکی گوندی سینگان سەر بە شاری شــنۆ بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەت لەو شارە بانگهێشت کرا.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوبراویان بە بۆنەی بەجێهێشتنی ئێران لە لایەن کوڕەکەیەوە ” سدیق عەینی”، لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ کراوە. ئەم دامەزراوە خوازیاری گەڕانەوەی سدیق عەینی بوە.

شیاوی باسە سدیق عەینی کوڕی نابراو ەلیل عەینی ـە کە بە تۆمەتی ” هاریکاری حیزبێکی کوردی دژبەری دەسەڵاتی ئێران” لە زیندانی ئەردەبیل ڕاگیرابوو و ڕێکەوتی29ی پووشپەڕی ئەمساڵ پاش چوونی بۆ مەرەخەسی لە ئێران چوە دەرەوە.

نۆزدەی ڕێبەندانی 2716ی کوردی، ئەم زیندانییە سیاسییە کە لە دادسەرای چەکداری حکوومەتی ئێران لە ورمێ بەو تۆمەتەی باسی لێکرا بە دە ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم و پاش ناڕەزایی دەربڕین بە حوکمەکەی لە دیوانی باڵای وڵات وەکوو خۆیپەسەند کرا.

ناوبراو لە کۆتاییدا پاش پەسەند کردن و نواندنی حوکمەکەی لە زیندانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ بۆ زیندانی ئەردەبێڵ دوورخرایەوە.

ناوبراو ڕێکەوتی 21ی گەلاوێژی 2716ی کوردی، لە لایەن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانەوە دەستبەسەر و پاش کۆتایی سەردەمی لێپرسینەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ ڕاگوازرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *