کوژران و برینداربوونی چەند کۆڵبەر بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی چەکدارەکانی ئێران

KMMK :

دووشەممە ۴ خەرمانانی ۲۷۲۱ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی فەرەیدون ساڵحی خەڵکی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا و چەندین کۆڵبەری تریش لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە هۆی تەقەی ئەو هێزە چەکدارانە بریندار بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە بە شێوەیەکی راستەوخۆ تەقە لە کۆمەڵێک کۆڵبەر دەکەن و فەرەیدون ساڵحی لە ئاکامدا بە سەختی بریندار دەبێت و گیانی لەدەست دەدات.

هەروەها چەندین کۆڵبەریش بریندار دەبن و بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ نەخۆشخانەی سەلاحەددین ئەییووبی لە بانە بەڕێ کراون.

جێی ئاماژەیە کە خەڵکی شاری بانە بۆ دەربڕینی نارەزایی دژی ئەو کۆمەڵکوژکردنە لەبەردەم فەرمانداری و نەخۆشخانە گردبوونەتەوە.

کەسانێک کە لەشوێنی ڕوداوەکە بوون، ئاماژە دەکەن، بۆیی هەیە رێژەی کوژراون زیاتر بێت و زانیاریەکان هێشتا بە تەواوی ڕوون نەکراونەتەوە.

ج.ع

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *