سنە؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە

KMMK:

شەممە ٢ی گەلاوێژی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« ئیبراھیم تاری مورادی» ٥٥ ساڵان کوڕی موحەمەد ساڵەح و خەڵکی گوندی« ئەمرولە»ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران بە بێ نووسراوەی دادوەری ھێرشیان کردوەتە سەر ماڵی ناوبراو و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە و ھەندێک لە کەرەستەی تایبەتی ناوبراویان لەگەڵ خۆیان بردووە.

تاکاتی بڵاوکردنەوەی ئەم ھەواڵە، لە ھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێن و دۆخی ناوبراو زانیاریەک لەبەردەست نییە.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *