شــنۆ؛ خۆکوژی هاوڵاتییەک

KMMK:

شەممە 2ی گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی “پەیمان جدی” 25 ساڵ تەمەن خەڵکی گوندی هیق سەر بە شاری شنۆ لە ڕێی خۆکوژییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، زانیارییەک لەمەڕ هۆکار و چۆنیەتی خۆکوژی ئەم هاوڵاتییەوە نەزانراوە.

شیاوی باسە، بە هۆکاری هەژاری و دەسنەڕۆیی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەت گەنجان لە ژێر باری گرانی ئابووری و هەڵاواردنی ڕەگەزی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان و … لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکانن لە کوردستان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *