سەلاح بەهرامیان بە دوو ساڵ زیندان سزا دڕا

KMMK:
شەممە 2 گەلاوێژی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح بەهرامیان(گوری) خەڵکی گوندی “گوندویلا”ی سەر بە شاری شنۆ لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ بە سەرۆکایەتی دادوەر “رضایی” به دوو ساڵ زیندان سزا دڕا.
پێویستی بە بیرهێنانەوەیە کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 22ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ئێران لە شنۆ بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەرەکانی رژیمی ئێران دەسبەسەر و پاش چەند ڕۆژ بۆ یەکێک لە زیندانە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە.

شایانی باسە کە ئەم شارۆمەندە لە ڕێکەوتی 13ی گوڵانی ئەمساڵ بە دانانی بارمتە لە زیندانی ئەمنیەتی حکومەتی ئێران لە ورمێ ئازاد کرا بوو.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *