سەلاح شەریف زادە زیندانی سیاسی کورد لە زیندانی خەڵخاڵ تووشی کرۆنا بووە

KMMK:

سەلاح شەریف زادە، زیندانی سیاسی خەڵکی شاری بۆکان لە گرتووخانەی خەڵخاڵ تووشی کرۆنا بووە.

بەپێی راپۆرتەکە، بەرپرسانی زیندانی خەڵخاڵ بۆچارەسەری پزشکی و پێڕاگەیشتن بە دۆخی ئەم زیندانییە هیچ هەوڵێکی جدییان نەداوە و هەروەها پێشتر بۆ پێدای پشووی کاتی لە زیندان داوای بارمتەی قورسیان لەنابراو کردووە.

سەلاح شەریف زادە 14 پووشپەڕی ساڵی 2718 بۆ تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حزبێکی کوردستانی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە بۆکان دەستبەسەر و رەوانەی گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە ورمێ کراوەو دوای ماوی لێپرسینەوە بۆ زیندانی ناوەندی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە ورمێ دەکرێت و پاشان لە 4ی ڕەشەمەی هەمان ساڵ دەگوازرێتەوە بۆ زیندانی خەڵخاڵ.

شیاوی باسە ناوبراو لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە مەهاباد بە دووساڵ و 6 مانگ زیندانی سزا درا و حوکمەکەی لە 6 ی جۆزەردانی ئەمساڵ پشتڕاست کرایەوە.

م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *