ئازار و لێدانی گروپێک لە کۆڵبەران لەلایەن ھێزە سنووریەکانی ئێران لە چاڵدوران

KMMK:
دووشەممە ٢٨ی پوشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، ھێزە سنووریەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە گوندی «عیسا گولیک»ی سەر بە چاڵدوران، گروپێک لە کۆڵبەران رادەگرن و بە قۆنداخی چەک و دار ئەشکەنجەیان دەکەن.

بە پێی راپۆرتەکە، پێنج کۆڵبەر بە ناوەکانی «جەماڵ حەسەین پوور، باران حەسەن پوور، حوسەین فیروزی، وەلی موقیمی و حەمید عەبدوڵا زادە» لە نزیک گوندی سنووری «عیسا گولیکی» سەر بە شاری چاڵدۆران لەلایەن ھێزە سنووریەکانی پاسگای «سەقیز مێڵە» بە بەرپرسایەتی کەسێک بە ناوی« سادێق زادە» لێان دەدرێت.

شایانی باسە کە، بە ھۆی سەختی برینەکانی حەمید عەبدوڵازادە بۆ نەخۆشخانەی قەمەری بنی ھاشمی شاری ماکۆ و چوار کۆڵبەرەکەی تر بۆ نەخۆشخانەی شاری چاڵدۆران گوازراونەتەوە.

جێی ئاماژەیە کە پێشتر لە بڕواری ٢٥ی خەرمانانی ئەمساڵ لە سەر پردی زەھاوی شاری نەوسووی سەر بە شاری کرماشان، ھێزە سنوریەکان تڕۆمبێلی گروپێک لە کۆڵبەران رادەگرن و سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی «خەلیل مەحمودی، ئەنوەر موردای و خەلیل سلێمانی» ئەشکەنجە دەدەن و لێیان دەدەن.

س.ر

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *