جەلال وەفایی بە شێوەی کاتی و بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

KMMK:

یەکشەممە 27ی پووشپەڕ 2721ی کوردی، جەلال وەفایی خەڵکی شاری بۆکان، بە دانانی بارمتە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەم شارە ئازاد کرا.

شیاوی باسە کە جەلال وەفایی کوڕی عومەر و دانیشتوی شاری بۆکان ، پێنجشەممە24ی پووشپەڕی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەسبەسەر کرابوو.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، بەڕێز وەفایی بە دانانی بارمتەی 300 ملوێن تمەن و بە شێوەی کاتی لە زیندان ئازاد کراوە.

تا کاتی گەیشتنی ئەم هەواڵە لەو تۆمەتانەی بەسەر ئەم هاوڵاتییە سەپێندراوە و هۆکاری دەسبەسەریەکەی، هیچ زانیاریەک لە دەستدا نییە.

هێزە ئەمنییەکان لە کاتی دەسبەسەری ئەم هاوڵاتییە، دەسیان داوەتە پشکنییی ماڵەکەی و هەندێک کەلووپەلی تایبەتی ناوبراویان دەستبەردا گرتووە و هەندێکیان لەگەڵ خۆیان بردووە.
ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *