KMMK:
شەممە ٢٦ی پووشپەڕی ۲۷۲۱ ی کوردی، هاووڵاتییەک بە ناوی جەعفەر حەسەنپوور، لە گرتوخانە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ بە دانانی بارمتە، ئازاد کراوە.
جەعفەر حەسەنپوور تەمەن ۴۴ ساڵ، کوڕی سەدیق، خەڵکی گوندی “کانی ڕەش” و دانیشتووی شاری شنۆیە.
ناوبراو بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی تا رۆژی دادگایی کردنەکەی ئازاد کراوە.
جێی وەبیرهێنانەوەیە کە ناوبراو چوارشەممە ١٩ی جۆزەردان، پاش بانگهێشتکردنی بۆ ناوەندی ئیتلاعات سپای ئیران دەسبەسەر کرابوو.
دوایی تێپەڕبوونی ئەو هەموو ماوەیە، هێشتا دیار نەکەوتووە کە ناوبراو بە چ هۆکار و تۆمەتێک دەستبەسەر کراوە.
ج.ع