گواستنەوەی سێ زیندانی سزادراو بە سێدارە بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان بۆ ژووری تاکەکەسی ڕاگوێزران

KMMK:
هەینی 25ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، سێ زیندانی بە ناوەکانی بابەک ئەسلانی، موحسێن ئەسفەهانی و مەیسەم سادقی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمەکەیان گوازراونەتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو گیراوانە بە تاوانی کوشتن سزادراون و ڕۆژی هەینی 25ی پووشپەڕ بۆ جێبەجێکردنی سزاکە گوازراونەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.

گواستنەوەی دوو لەو زیندانیانە لە بەشی ناوخۆیی 1-2 و یەکێکی دیکە لە قاوشی گەنجان لە زیندانی حکومەت لە ورمێ سەرەڕای ناڕەزایی زیندانیانی دیکە ئەنجام درا، بەڵام بە دوای ئەو ناڕەزایەتییە، لەسێدارەدانی ئەو زیندانیانە کە وابریار بوو ئەمڕۆ بەرەبەیان بەڕێوە بجێت، بۆ ڕۆژی دواتر دواخرا.

بەپێی زانیارییەکان ئەگەر ئەو کەسانە نەتوانن تا دوامۆڵەت یان وەرگرتنی ڕەزامەندی ماڵباتی قوربانییەکان لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە دا هێنا، سبەینێ کاتی بەربانگ حوکمەکەیان جێبەجێ دەکرێت.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *