ورمێ؛ دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێک لەلایەن ھێزە ئەمنیەتیەکانی ئێرانەوە

KMMK:
یەک شەممە ٢٠ی پووشپەڕی ٢٧٢١ی کوردی، شارۆمەندێک بە ناوی« شێرزاد شەوقی قاسملوو» کوڕی خالید و خەڵکی گوندی« مام برایم»ی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن ھێزە ئەمنیەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لەم شارە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار براوە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە KMMK، ھێزە ئەمنیەکانی ئێران بە بێ قەراری دەستبەسەر کردنی دادوەر، ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

تاکاتی بڵاو کردنەوەی ئەم ھەواڵە، پاش تێپەڕبوونی حەوتوویەک لە دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە، لەھۆکاری دەستبەسەر کردن و شوێنی راگرتنی ناوبراو ھیچ ھەواڵێک لەبەردەست نییە و ھەوڵ و تێکۆشانی بنەماڵەکەی بێ ئاکام ماونەتەوە.

س،ر

Leave a Reply

%d bloggers like this: