نەوسوود؛ سێ کۆڵبەر بە هۆی ئەشکەنجەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە بریندار بوون

KMMK:

پێنجشەممە 24ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی ” خەلیل سلێمانی کوڕی تۆفێق خەڵکی سەلاسی باوەجانی، ئەنوەر مورادی و خەلیل مەحموودی” بە هۆی ئەشکنجە و ئازاری هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزەکانی هەنگی سنووری جێگیرکراو لە سەر پردی دووئاو، گرووپێک کۆڵبەر کە بەرەو سنوور بۆ کۆڵبەری دەچوون، لە ماشێن دایان دەبەزێنن و ئازار و ئەشکەنجەیان دەدەن.

شیاوی باسە کە، بە هۆی لێدان و کوتەکی هێزە ســنووریەکان، خەلیل سلێمانی بە گرانی بریندار دەبێ و کۆڵبەرێکی دیکەیش لە هۆش دەچێ، کە هێشتا ناونیشانی ناوبراو بۆ kmmk دەرنەکەتوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *