هەوڵی خۆکوژی ژنێک لە ئاودانان

KMMK:

پێنجشەممە 24ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ژنێک کە ناویشانی ئاشکرا نەکراوە، خۆی لە قاتی پێنجی بلووکێکی (مسکن مهر) هەڵداویشتۆتە خوارەوە و لەم ڕێگەوە هەوڵی خۆکوژی داوە.

ناوبراو لە کاتی هەوڵی خۆکوژیدا، کەوتۆتە سەر سایەوانی خەبەنگی قاتەکانی خوارتردا و بە گرانی خەساری پێگەیشتووە.
ئەم ژنە خەڵکی شاری ئاودانان لە پارێزگای ئیلامە.

پاش پێوەندی گرتن لە گەڵ ناوەندس ئورژانس و فریاکەوتن و پێڕاگەیاندنی ڕووداوەکە، تیمەکانی فریاکەوتن و ئاگرکوژێنەوە ناوبراویان بۆ چارەسەری ڕەوانەی نەخۆشخانە کردووە.

شیاوی باسە کە ئەم ڕدوواوە بووە بە هۆی خەساری جیددی گۆ و جۆڵەی ئەم ژنە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *