تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:
چوارشەممە 23ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێکی بە ناونیشانی”موسا زیباپوور” خەلکی شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنووری ماشکانی سەر بە شاری پیرانشار بە گرانی بریندار بووە.

بە پێی هەواڵی KMMK، ناوبراویان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری پیرانشار کردووە.

کوشتنی کۆلبەرەکان نموونەیەکی ئاشکرای ئەو تاوانە دژە مرۆڤییەیە کە ڕۆژانە ڕژیمە فاشیست و تاوانبارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران و تورکیا ئەنجامی دەدەن.
ع.ص

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *