ورمێ؛ تێهەڵچوونی زیندانیانی زیندانی حکوومەت لە ورمێ کوژران و برینداری لێــکەوتەوە

KMMK:

ڕۆژی چوارشەممە 23ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، بە بۆنەی دابەشکردنی ناهاوسانی خۆراک لە لایەن بەرپرسانی زیندانی حکوومەت لە ورمێ، تێهەڵوونێکی خوێناوی لە نێو زیندانیان هاتە ئاراوە و لەم تێهەڵچوونەدا زیندانییەک کوژرا و 16 زیندانی دیکە خەساریان پێگەیشت و برینداربوون.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەو زیندانییەی لەم تێهەڵچوونەدا زیندانییەک بە ناونیشانی “کەریم بابایی” بە هۆی زەبرێ کە وەبەر سەری دەکەوێ گیانی لە دەست دەدات و زیندانییەکی دیکەیش بە هۆی چەندد زەبری چەقوو بە خەستی برینداپ بووە و 15 زیندانی دیکەیش ئاوی کوڵیوو ڕژاوە بە لەشیاندا و خەساریان پێگەیشتووە.

شیاوی باسە، کە کۆماری ئیسلامی ئێران تەنانەت لە نێو زیندانەکانیشدا نادادپەروی و سێستەمی چەواشەکاری خۆی پێڕەو دەکات و لە دابەشکرنی خۆراک و پێداویستی زیندانیشیدا جیاوازی و هەڵاواردن دەکار دەگرێ و لەم ڕێگەوە کۆمەڵگە ی بچووک و گەورە لەت لەت دەکات و سەرقاڵی ئاژاوە و دووبەرەکیان دەکات، بۆ ئەوەی هێزێکی ناڕازی و یەکگرتوو بەرانبەر بە خۆی و پلانە قڕێژەکانی نەبینێتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *