ئاشکرابووی ناوی هاوڵاتییەک لە دوای مانگێک دەستبەسەری

هاوڵاتییەکی خەڵکی گوندی”گەوێڵە”ی سەر بە شاری مەریوان بە ناونیشانی”محەممەد خەلیفە ساڵح” ماوەی مانگێکه لە دوکانەکەی خۆی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە و تا ئێستە شوێنی ڕاگیرانی و دۆخی تەندرووستی نادیار ماوەتەوە.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، تا کاتی ئامادە کردن و بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەری و جۆری تاوانی ئەم هاوڵاتییە ناڕوونە.

شیاوی باسە، دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە بێدەنگییەکی تەواوی مێدیایی دایە و ناشزانرێ ئاخۆ تا ئێستە زیندووە یان لە ژێر ئەشکەنجەدا کوشتوویانە، بە پێی ئەزموونی چەندد ساڵەی کۆماری ئیسلامی ئێران لە کوردستان زۆرجار هاوڵاتیانی دەڕفێنێ و دەیان کوژێ و تەرمەکەشیان بێسەروشوێن دەکات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *