تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

سێشەممە 22ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێکی 20ساڵ تەمە بە ناونیشانی”سەید ڕەوان تیسۆ” کوڕی کەماڵ خەڵکی گوندی کۆنە لاجان سەر بە شاری پیرانشار بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچەی سنوور بڕوێشکانی شاری بانە بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی هەواڵی KMMK، نابراویان بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی ناوەندێکی دەرمانی شاری ورمێ کردووە.

کوشتنی کۆڵبەر و کاسبکا، واتە لاواز و کەم داهاتترین توێژی کۆمەڵگا، کە کۆماری ئیسلامی بەرپرسی نان و ژیانی ئەوانە، قیزەونترین جینایەت و تیرۆر هەژمار دەکرێ کە کۆماری ئیسلامی بە بێ هیچ دڵەڕاوکێیەک بۆ خۆی ێشەنگی جینایەتی لەو شێوە لە سنوورەکانی ئێران و ناوچە برسی و گەشە نەکردوەکان و بەتایبەت کوردستانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *