زیندانی سیاسی پویا قوبادی دادگایی کرا

KMMK:

دووشەممە 21ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ڕێوڕەسمی دادگایی زیندانی سیاسی پوویا قوبادی کە لە زیندانی گەورەی تاران ڕاگیاوە، له لقی 28ی داگای ئینقلابی تاران لە لایەن دادوەر موقەیسەـوە بەڕێوە چوو.

شیاوی باسە کە لە ڕێوڕەسمی دادگایی، بەڕێزان مستەفا نیلی و بابەک پاک نیا وەکوو پارێزەرانی پوویا قوبادی ئامادە بوون.
پوویا قوبادی لە ڕێوڕەسمی دادگا کە 23ی خەرمانانی 2720ی کوردی بەڕێوە چوو، لە لایەن دادوەر موقەیسە بە ” هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی و هاریکاری کاریگەر بۆ ڕێخراوس موجاهیدینی خەڵق” ،”پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات”،” تێکدانی سامانی دەوڵەتی” و “گردبونەوە و کۆک بوون بە ئامانجی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی” تۆمەتبار کرابوو.

جێی بیرهانینە کە دادوەر موقەیسە لەو ڕێوڕەسمە، ئەم زیندانیەی بە محاربە تۆمەتبار و هەڕەشەی ئێعدامی لێکردبوو.

پوویا قوبادی، لە دایکبوویی ساڵی2691ی کوردی لە سونقور و خاوەنی بڕوانامەی کارناسی کارەبایە.
ناوبراو لە ڕەشەمەی 2718ی کوردی، لەلایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر و ماوەی سێ مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی 209ی ئێڤین لە ژێر لێکۆڵینەوەی گران و ئەشکەنجەدا بوو.
ئەم زیندانییە سیاسییە پاش تێپەڕاندنی خولی لێپرسینەوە له ژوورە تاکەکەسییەکانی ئێڤین، بۆ بەندی4ی ئەم زیندانە ڕاگوازراو و لە ناوەڕاستی ساڵی 2719ی کوردی، بۆ زیندانی تارانی گەورە ڕاگوازرا.

شیاوی باس کە ئەم زیندانییە سیاسییە پێشووریش لە خاکەلێوەی 2718ی کوردی دەستبەسەر و بە دانانی بارمتە ئازاد کرابوو و ل دۆسیەی یەکەمی خۆی بە تۆمەتی” پڕوپاگەندە دژی دەسەڵات و گردبوونەوە و ڕێکەوتن” بە 5 ساڵ زیندان مەحکووم کرابوو.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *