مەترسی دیپۆڕتی پەنابەرێکی کوردی/ لە ئەگەری گەڕانەوە بۆ ئێران مەترسی گیانی لەسەرە

KMMK:

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، دەوڵەتی ئاڵمانیا دەیهەوێ شارام تاجگەردوون پەنابەری خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیپۆڕت بکاتەوە.

شارام تاجگەردوون خەڵکی گوندی “قاڕنا”ی سەر بە شاری نەغەدە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ـە.

ناوبراو ساڵی 2018 هاتووە بۆ وڵاتی ئاڵمانیا و داوای پەنابەری کردووە، داواکاری پەنابەری ئەم پەنابەرە کوردە لە لایەن ئیدارەی کۆچبەران و پاشان لە دادگایش ڕەت کراوەتەوە و دەوڵەتی ئاڵمانیا دەیهەوێ دیپۆڕتی ئێرانی بکاتەوە.
هەر بەم بۆنەوە ناوبراویان لە ژووری تاکەکەسی ناوەندی تایبەت بە دیپۆڕتی پەنابەران لە شاری فورسهایم ڕاگرتووە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئیدارەی کۆچبەرانی ئاڵمانیا دەیهەوێ، ڕۆژی چوارشەممە 14ی جولای 2021 شارام تاجگەردوون دیپۆڕتی ئێران بکاتەوە.
لە ئەگەری دیپۆڕتی ئەم پەنابەرە کوردە بۆ ئێران، گیانی دەکەوێتە مەترسیەوە.

کۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستە چەندد هاوڵاتی کوردی دیپۆڕت کراو بۆ ئێرانی دەستبەسەر و زیندانی کردووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *