خۆکوژی ژنێکی دیــکە لە ورمێ

KMMK:

هەینی 18ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، ژنێک بە ناوی “مەهنام پیروزادگان” کچی ڕەشید ئەکتەری سەرکەوتووی شانۆ(تٲتر)ی ورمێ و خەڵکی گوندی ئەشکی تەرگەوەر سەر بە شاری ورمێ دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە هونەرمەندە نەزانراوە.

شیاوی باسە، بە هۆی هەژاری و دەسنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، بەتایبەت ڕۆژهەڵاتی کوردستان گەنجان لە ژێر گوشاری قورسی ئابووری، زەماوەندی زۆرەملێ، هەڵاوردنی ڕەگەزی و نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژییەکان لە کوردستانە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *