مەریوان؛ تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران برینداربوونی کۆڵبەرێکی لێکەوتەوە

KMMK:

چوارشەممە 16ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کۆڵبەرێک بەناونیشانی ” ئەشرەف قادری نیا” خەڵکی گوندی دووپلوورەی سەر بە شاری مەریوان بە هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بە گرانی بریندار بوو.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە kmmk گەیشتوون، هێزە چەکدارەکانی ئێران کە لە مۆڵگەی دووپلوورە جێگیر کراون کۆمەڵێک کۆڵبەر و کاسبکاریان داوەتە بەر دەسڕێژ و لە ئەنجامدا ئەو کۆڵبەرە فیشەکی بەردەکەوێ و بەگرانی بریندار کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لەمەڕ چارەنووسی ئەو کۆڵبەرە بریندارە بەدەستەوە نییە.

کوشتنی کۆڵبەران سەلمێنەری ئاشکرای جینایەت دژی مرۆڤایەتییە کە کۆماری ئیسلامی ئێران ڕۆژانە دەستی تێوە دەدات.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *