ئێران هەڕەشە لە دوو چالاکی مافی مرۆڤ دەکات

KMMK:

بە پێی بەیاننامەیەک کە ماڵپەری هەنگاو بڵاوی کردۆتەوە، ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران هەڕەشەیان لە دوو ئەندامی ئەو ڕێکخراوەیە بە ناوەکانی ژیلا موستەئجێر و ئەرسەلان یارئەحمەدی کردووە.

جێی ئاماژەیە کە ئەو دوو چالاکە کە خەڵکی رۆژھەڵاتی کوردستانن، لە باشووری کوردستان نیشتەجێن.

بە پشت بەستن بەو بەیانیە، وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، ئەندامانی ماڵباتی ئەو دو چالاکە ماف مرۆڤییەیان بانگهێشت کردووە و هەڕەشەیان لێکردوون کە زانیاری تەواویان لەسەر ئەو دوو کەسە هەیە و کردەوەیان دژیان دەبێت.

جێی بیرهێنانەوەیە کە کۆماری ئیسلامی ئێران بە دەیان چالاکی سیاسی، ئەندامی پارتە سیاسیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و چەندین کەسی مەدەنی لە باشووری کوردستان تیرۆر کردووە.

هەر لەو چوارچێوەیە دا، ئیقبال مورادی، ئەندامی رێبەری پێشووی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە باشووری کوردستان و لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە تیرۆر کرا.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان هەڕەشەی سەر ئەو دوو چالاکە ماف مرڤییە ئیدانە دەکات و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات، ڕێ و شوێنی تایبەت بۆ پاراستنی گیانی ژیلا موستەئجێر و ئەرسەلان یارئەحمەدی بگرێتە بەر.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *