دەستبەسەری هاوڵاتییەک لە ورمێ

KMMK:

دووشەممە 14ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی”ئەمین ئێرانزادە” لە لایەن هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.
ناوبراو لە هاوڵاتیانی دانیشتووی ورمێ بوە و لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بۆ لێپرسینەوە بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوازراوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، ناوبراو بە هاریکاری حیزبە کوردییە ئوپوزیسیۆنەکانی حکوومەتی ئێران تۆمەتبار کراوە.

ئەمین ئێرانزادە کوڕی ناسر خاڵکی گوندی قاسملوو سەر بە شاری ورمێ ـیە.

شیاوی باسە کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە، هیچ چەشنە بەڵگەیەکی قەزایی بۆ دەستبەسەری ناوبراویان پێ نەبوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *