حوکمی زیندانی دوو هاوڵاتی سەرجەم بوو بە 15 ساڵ زیندان

KMMK:

حوکمی زیندانی کەیوان ڕەشوزادە و کامەران قاسمی دوو زیندانی سیاسی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە شاری ورمێ کە لە دادگای یەکەم، سەرجەم 45 ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێنرابوو، بۆ 15 ساڵ زیندانی تەعزیری داشکا.

شیاوی باسە کە لقی 2ی دادگای ئینقلابی ئێران ئەم دوو هاوڵاتییەی سەرجەم بە 45 ساڵ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردبوو، ئەو حوکمە بە هاتنەئارای یاسای داشکانی سزاکان و هەرکامیان بە 10 ساڵ و ڕۆژێک زیندان داشکابوو.

لە دادگای پێداچوونەوە، حوکمی مەحکووم بوونی کەیوان ڕەشووزادە و کامەران قاسمی بە 7 ساڵ و 6 مانگ زیندانی تەعزیری بۆ هەر کەسیان داشکا.
لقی 2ی دادگای ئینقلاب بە سەرۆکایەتی دادوەر شــێخلوو، کەیوان ڕەشووزادە و کامەران قاسمی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێی ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران مەحاکمە کردبوو.

کەیوان ڕەشووزادە، عوسمان و کامەران قاسمی کوڕی یووسف، هاوڵاتی دانیشتووی شاری؟ورمێ ـن و هەنووکە لە بەندی گەنجانی زیندان ڕاگیراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *