کچێکی 16 ساڵ تەمەن بە دەستی باوکی کوژرا

KMMK:

یەکشەممە 13ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، کچێکی 16 ساڵ تەمەن بە ناونیشانی “شەکیبا بەختیار” لە لایەن باوکیەوە کوژرا.

شەکیبا بەختیار دانیشتووی کرماشان و لە گەڵ بنەماڵەکەی دەژیا. ئەم کچە مێرمنداڵ 16 ساڵ تەمەنە لە لایەن باوکیەوە کراوەتە ئامانجی چەندد زەبری چەقۆ و بە هۆی گرانی برینەکەی گیانی لە دەست دەدات.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، شەکیبا بەختیار بە بۆنەی درەنگ هاتنەوە لە بازاڕ، لە لایەن باوکیەوە هێرش دەکرێتە سەری و چەقۆ باران دەکرێ و بەو شێوە گیانی لە دەست دەدات.

لە ماوەی ساڵانی ڕابردوو شایەتی هەڵکشانی زۆری ئاماری کوشتن لە لایەن بنەماڵەوە و کوشتنی ژنان و کچان لە لایەن ئەندامانی نێرینەی بنەماڵەوەین.

تا ئێستە هەوڵێکی تێروتەسەل بۆ بەرنگاری لە گەڵ ئەم ڕووداوە ماڵوێرانکەرە نەدراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *