کرماشان؛ تەقینەوەی مین کوژران و برینداربوونی سێ کەسی لێکەوتەوە

KMMK:

یەکشەممە 13ی پووشپەڕی 2721ی کوردی، تەقینەوەی مین لە شارۆچکەی جەلالیە ی کرماشان دوو کوژرا وبریندارێکی لێکەوتەوە.

بە پێی هەواڵەکانی KMMK، ئەم هاوڵاتیانە سەرقاڵی کاری کڕین و فرۆشتنی پاشۆڵی ئاسن(ئاسنی کۆن و شکاو) بوون.

شیاوی باسە کە یەک لەو هاوڵاتییانە دەس بە جێ گیانی لە دەست دا و ئەو دوو هاوڵاتیێەی دیکەیان بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ ناوەندێکی دەرمانی کرماشان گواستۆتەوە کە کەسی دووهەم لە ڕێی نەخۆشخانە گیانی لە دەست داوە و کەسی سێیەمیش ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناونیشانی ئەم سێ کەسە ئاشکرا نەکراوە.

جێی بیرهانینە کە ساڵانە لە ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان، خەڵکانێکی زۆر دەبنە قوربانی ئەو مینانەی لە لایەن دوو دەوڵەتی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەوڵەتی عێراقەوە چێنرابوون، کە پاش شەڕی هەشت ساڵه هەروەها وێڵ کراون و پتر لە سی ساڵە هێشتا هەوڵێکی جیددی بۆ کۆکردنەوە وخاوێن کردنەوەی سنوورەکانی کوردستان لەو مینانە نەهاتۆتە ئاراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *